برای دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە گیانی لە دەستدا

برای دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ، کاک محەممەد زەبێحی برای دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، هاوڕێیان ئەحمەد زەبێحی و تاهیر زەبێحی ناسراو بە تاهیر بێساران بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لە دەستدا.

کاک محەممەد خۆی یەکێک بوو لە دۆستان و ناسراوانی کۆمەڵە و ساڵی ١٣٦٩ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراو و ٣ ساڵ زیندانی بەسەدا داسەپا.

وەکوو ناوەندی راگەیاندن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک محەمەد و سەرجەم کەس و کاری و خەڵکی ئاوایی بێساران ئەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان ئەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:58:23/02/2019