دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی سنە

دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی سنە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٧، موختار ئەسەدی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنەو ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارە، دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایانی شاری سنە و کۆبوونەوەیان لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

رۆژی پێنج شەممە ٢٥ رێبەندان ژمارەیەک لە مامۆستایانی شارەکانی، سنە، ورمێ، مەریوان و کرماشان بە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان و لەبەرچاو نەگرتنی خواستە پیشەییەکانیان لە لایەن حکوومەتەوە لە بەردەم بینای پەروەردەی شارەکان کۆبوونەوەو ناڕەزایەتییان دەربڕێ.


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:45:15/02/2019