هەڵوێستی هاوڕێ عەبدوڵڵا عەزیمی ناسراو بە مامە عەودە، کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە دەربارەی شەپۆلی ناڕەوای هێرش کردنە سەر کۆمەڵه‌، مێژووەکەی و ڕێبەرانی

هەڵوێستی هاوڕێ عەبدوڵڵا عەزیمی ناسراو بە مامە عەودە، کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە دەربارەی شەپۆلی ناڕەوای هێرش کردنە سەر کۆمەڵه‌، مێژووەکەی و ڕێبەرانی

هەڵوێستی هاوڕێ عەبدوڵڵا عەزیمی ناسراو بە مامە عەودە، کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە دەربارەی شەپۆلی ناڕەوای هێرش کردنە سەر کۆمەڵە و مێژووەکەی و ڕێبەرانی

عەبدوڵڵا عەزیمی (مامە عەودە):


لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشێکی گەورە کراوەتە سەر کۆمەڵە و مێژووەکەی و لەم دواییەشدا شەپۆلێکی کۆکردنەوەی ئیمزا لە دژی کۆمەڵە ڕێکخراوە، ئەمە کاریگەری خراپی لە سەر بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە و دەبێت. بێ دەنگی هەڵبژاردن لەو باریەوە بە هەڵوێست و کارێکی خراپ و زیانمەندی دەزانم، بۆیە من لە ڕێگەی ئەم نووسینەوە هەڵوێستی خۆم دەردەبڕم. پێویستە ئەوە بڵێم، من تەنیا لە ڕووی دڵسۆزی بۆ کۆمەڵە و مێژووەکەی کە هەموومانی تێدا بەشدار بووین ئەم هەڵوێستە دەردەبڕم، بەو مانایەی کە ئەو مێژووە هی هەموومانە و لێرەدا  ئاماژە بە دوو خاڵ بە گرنگ و پێویست دەزانم :
یەکەم؛ ئەم فیشەکە شێتە لە دەستی کێ دەرچووە؟ (مەبەست لێرەدا ئەم ئیتیهامەیە کە لە کۆمەڵە دراوە) ئەم پرسیارە دەبێ هەموو ئەو خەڵکانەی خۆیان بە کۆمەڵە دەزانن لە خۆیان بپرسن. بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە، ئەوەی بە دوای دەسکەوت لەو فیشەکەدا وێڵە بزانن کە بەر لە هەمووان خۆتانی بە سەختی بریندار کردووە و دواترە کە پڕیشکی ئەم فیشەکە شێتەش خەڵکی تری گرتۆتەوە.
دووەم؛ ئێوە بەو هەڵوێست و ئاکارانەتان دەستی کۆماری ئیسلامیتان بۆ سەرکوت و چەواشەکاری ئاواڵا هێشتۆتەوە. وریا بن بەو هەڵوێستانەتان دەکەونە سەنگەری کۆماری ئیسلامی بۆ لێدانی کۆمەڵە و هەموو جیهان شاهیدە کە کۆماری ئیسلامی سیمبول تیرۆزم و جینایەتە لە جیهاندا و دڵنیابن لەوەی کە ئەم مەترسییە بۆ ئێوەشە.

١٦/١/٢٠١٩ زایینی
٢٦ی سەرمازی ١٣٩٧ی هەتاوی

ئه‌م بابه‌ته 1029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:04:16/01/2019