دوو کۆڵبەر بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەستدا و کۆڵبەرێکیتریش لە نەخۆشخانە هەر دوو دەستیان بڕیوەتەوە.

دوو کۆڵبەر بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەستدا و کۆڵبەرێکیتریش لە نەخۆشخانە هەر دوو دەستیان بڕیوەتەوە.


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە، بیست و چواری بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی " عوسمان ڕەمەزانی" خەڵکی گوندی "داوودئاباد"ی سەر به ساری سەدەشت، لە ئاوی ڕووباری "نوکان"دا خنکا و گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا به هۆی زۆربوونی ئاوی ڕووبارەکە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

جێگەی ئاماژەیە کۆڵبەرێکیتر بە ناوی "هاشم" خەڵکی گوندی "چوارستوون"ی سەر بە سەڵماسی لەگەڵ بووە کە دەست و پێی سەرما بردوویەتی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، هەر دوو دەستیان بڕیوەتەوە.

هەروەها لە رووداوێکی هاوشێوەدا، رۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار کۆڵبەرێک خەڵکی گوندی دشوانی سەر بە ساری سەڵماس بە ناوی "ئەیووب ئەمینی" بە هۆی سەرماوە رەق هەڵهاتووەو گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستە ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوون بە قوربانی. لەو ژمارەیە ٢٠ کەسیان بریندار بوون و ٨ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:56:14/01/2019