برینداربوونی دوو کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە دێهلوڕانی سەر بە ئیلام

برینداربوونی دوو کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە دێهلوڕانی سەر بە ئیلام


بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٧ شۆفێری لۆدێرێکی ئیدارەی ڕێگاو بانی شاری مێهران بە ناوی "مەحموودزادە" لە ناوچەی "قەڵاویزان" کە سەقاڵی دێپۆ کردنی چەو و لم بووە بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بە جێماوی دژە تانکەوە بە سەختی بریندار بوو.

پاشان ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزشکی بۆ یەکێک لە ناوەندی دەرمانییەکانی ئیلام گواسترایەوە.

هەر وەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٧ شوانێک کە ناسنامەکەی بۆ ناوەندی ئاسۆی ڕۆژ دەرنەکەوتووە لە ناوچەی "چیلاتی" سەر بە شاری "دێهلۆران" بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەر بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو لەم ڕووداوەدا هەر دوو دەست و لاقی لەدەست و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزشکی بۆ یەکێک لە ناوەندی دەرمانییەکانی شاری دێهلۆران گواسترایەوە.

ئێران پلەی دووهەمی هەیە لە ئاڵوودە بوون بە مین کە بە لێکۆڵینەوە و ئامارە فەرمییەکان ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.

کۆماری ئیسلامی لە جێ ئەوەی کە هەڵوێستێک بدات بۆ خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنانە کە ئاڵوودە بە مینن، پەروەردەی "پدافند غیرعامل" دادەت بە خەڵک و ئەوە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی نایهەوێت کە ئەو مینانە لە بەین بچن.


ئه‌م بابه‌ته 325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:18:14/01/2019