چوار لاوی کرماشانی لە سزای سێدارە ڕزگاریان بوو

چوار لاوی کرماشانی  لە سزای سێدارە ڕزگاریان بوو


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی (هرانا) بڵاوی کردۆتەوە ،چوار لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری ''کرماشان '' لە سزای سێدارە دان ڕزگاریان بوو.

ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری ''کرماشان '' شەرێکی بنەماڵەیی وعەشیرەیی لەسەر زەوی کشت وکاڵی ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی چوارکەس لە خەڵکی گوندەکە ، چوار کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستگیر دەکرێن کە دواجار لە لایەن دادگای ناوەندی پارێزگای ''کرماشان '' حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەرداسەپا

پاش هەوڵی خێرخوازان و خەڵکی ناوچەکە و شاری ''کرماشان '' ئەو چووار تاوانبارە پاش لێخوشبوونی بنەماڵەی قوربانییەکان لە سزای سێدارە ڕزگاریان بوو .


ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:14/01/2019