فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ''قرقیزستانی '' لە نزیک شاری '' کەرەج '' کەوتۆتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ''قرقیزستانی '' لە نزیک شاری '' کەرەج '' کەوتۆتەخوارەوە


بە پێی هەواڵەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی هاوکات لەگەڵ ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩ی زایینی فڕۆکەیەکی بووئینگی ٧٠٧ی وڵاتی ''قرقیزستان'' لە کاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی '' فەتح '' لە شاری ''کەرەج '' کەوتۆتە خوارەوە و ئاگری تێبەربووە.

دەوترێت ئەم فڕۆکە لە '' بیشکک ''ی ''قرقیزستان '' باری گۆشتی هێناوە وبریار وابووە لە فڕۆکەخانەی ''پەیام''ی تاران پایتەختی ''ئێران '' بنیشێتەوە بەڵام بە هەڵە فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەخانەی ''فەتح''ی ''کەرەج '' نیشتۆتەوە و کۆنترۆڵی لەدەست داوە لە باند دەرچووەو داویە لە شارۆچکەیەکی نزیکی ئەو فڕۆکەخانەیە و ئاوری تێبەربووە کە هەر ١٠کەسی ناوئەم فڕۆکەیە گیانیان لەدەست داوە .


ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:14/01/2019