شکستی بەرجام و بازرگانیی نەوت لە گەڵ ئێران؟

شکستی بەرجام و بازرگانیی نەوت لە گەڵ ئێران؟

ن: بیژەن قوبادی

 

دوناڵد ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئامریکا کۆمەڵێک بانگەشی هەڵبژاردنی بۆ خۆی کرد و کۆمەڵێک بەڵێنی دا کە لە روانگەی زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسیەوە تەنیا وەکوو بانگەشە و کۆمەڵێک دروشم باسیان لە سەر کرا. پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و راگەیاندنی ئاکامەکەی، بە پێچەوانەی زۆرێک لە لێکدانەوەکان، ناوبراو وەکوو چل و پێنجەمین سەرۆک کۆماری ولایەتە یەککرتووکانی ئامریکا هەڵبژێردراو ئینجا مایەوە پریزدێنت دۆناڵد ترامپ و بە کرداری کردنی بەڵێنەکانی کە زۆر زوو چووە مەیدانی پراگماتیسم وئەنجامی کرداریی ئەو بەڵێنانە.

یەکێک لەو بەڵێنانەی ناوبراو باسی لێوە کردبوو، ناڕەزایەتی لە ئاست رێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران بوو. لەو بارەوە کاتی دیاری کرد و تەنانەت سێ رۆژ بەر لە کۆتایی کاتە دیاری کراوەکە، هەڵوێستی خۆی راگەیاند و لەو رێکەوتنە کشایەوە.

بە کشانەوەی ئامریکا لەو رێکەوتنە، لە راستیدا سەرەڕای هەوڵ و تەقالای بڕێک لە واژوکارانی، عەمەلەن شکستی هێنا. گەورەترین سەرچاوەی هەناردەکردن و داهاتی ئێران نەوتە و کڕیارانی نەوتی ئێرانیش ناچاران لە نێوان ئامریکا و ئێراندا یەکێکیان هەڵبژێرن. دیارە بە هۆی دۆخی تایبەتی ئێران و سیستەمی سیاسیی زاڵ بە سەر ئەو وڵاتەدا، لە کۆی بوارەکانی پێوەندیدار بە دەرهێنانی و هەناردەکردنی نەوەت لە گشت بەستێنێکدا تووشی کێشە و قەیرانە و توانای ململانی و رکەبەرایەتی لە گەڵ ئەندامانی تری ئۆپێکی نیە. بۆیە ناچارە بەنرخێکی خوارتر نەوتەکەی بفرۆشیت و جیالەوە بە هۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە ئەو وڵاتانە نابێت لە باتی کڕێنی نەوت دراو رادەستی ئێران بکەن و تەنیا بە ناردنی کەل و پەل پارەی نەوتە کڕدروەکان پاس ئەکەن کە ئەویش بە گشتی کڕیارانی قەبەی نەوتی ئێران سێ ولات ژاپۆن، هێندۆستان و چینن.

هەر ئەو بابەتە واتە نرخی نەوتی ئێران و لە بەرانبەردا پێنەدانی دراو و تەنیا دانی کەل و پەل وای کردووە کە بڕێک کۆمپانیی نەوتی وەکو پارۆیەکی چەور چاوی لێ بکەن و تا ئەمڕۆ درێژەیان بە مانەوەی خۆیان لە بازاڕی نەوتی ئێران داوە، بەڵام کاتێک ناچار ئەبن هەڵبژێرن، بە دڵنیاییەوە هیچکات بازاڕی ئامریکا و جیهان ناکەنە قوربانیی ئێران.

هەر پاش کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی خولی یەکەمی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا دوومانگی ماوە بگاتە خولی دووهەم و پیشەسازیی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج، باسی کڕینی نەوت و معاملەی نەوتی لە گەڵ ئێران بۆتە باس و بابەتی رۆژ. هەر ئەو دەنگو و باس و بابەتانە کاریگەریی راستەوخۆی هەبووە لە سەر ئابووریی ئێران و دابەزین و هەرس هێنانی تمەن.

کشانەوەی کۆمپانیاکانی نەوت کێشان و هەناردەکردنی لە بازاڕی نەوتی ئێران هەنگاوە سەرەتاییەکانی تەختە کردنی بازاڕی نەوتی ئێرانە کە هەم پاپۆڕەوانیی وڵاتی چین وەکوو سەرەکیترین شەریکی بازرگانیی ئێران و هەم وڵاتی هێند لەو بازاڕە کشاونەتەوە و کۆمپانیا نەوتیەکانی ئەو وڵاتانە تەنیا ئەتوانن لە رێگا و تاکە رێگەی پاشماوەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران واتە کۆمپانیای نەوتی ئێرانەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن کە ئەویش دیارە بە هۆی داتەپینی ژێرخانی پیشەسازی و گواستنەوەی ئێرانەوە تا چەندە ئەتوانێت درێژەی هەبێت.

هەڵ پەساردنی بازرگانیی ناوەندی مالیی" میتسووبیشی یوو. ئێف. جی" و بانکی "میزووهۆ"ی ژاپۆنی لە گەڵ ئێران و باسی راگرتنی هاوردەکردنی نەوتی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتەوە کە تەنیا قەبارەیەکی 5.2 لە سەد لە خۆ ئەگرێت، رێژەیەک نیە کە لە لایەن عەرەبستان یان ئەماراتی عەرەبیەوە کە هەر کامە خاوەنی پشکی 40.2 لە سەد و 24.2 لە سەدی دابینکردنی نەوتی پێویستی بازاڕی ژاپۆنن، قەرەبووي نەکرێتەوە.

کشانەوەی کۆمپانیا و کڕیارە نەوتیەکانی بازاڕی نەوتی ئێران و بەڵێنی دابین و قەرەبوو کردنەوەی پشکە نەوتی ئێران لە بازارەکانی جیهان لەوانەیە نرخی نەوت بۆ کورت ماوە بڕێک بباتە سەرەوە بەڵام بە قازانی هەناردەکارانی ئەوت و هەرەسی تەواوەتیی ئابووریی داروخاوی کۆماری ئیسلامیە.


 


ئه‌م بابه‌ته 1787 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:22:04/09/2018