چرۆی ئاگر

چرۆی ئاگر

ن: نەبەز محەمەد



تاریکی شەپۆلدەدات

ئەڵێی گەردوون کوژاوەتەوە

یان ئەم وڵاتە هەر هی دوکەڵە

بەڵام هیچ ئەستێرەیەکیش دیار نەبێت

کاروانی ئێوە ناوەستێ و

هەر مل لەلوتکە دەسوێ

گڕ گومانی لە چی هەیە؟

کە ئاو دەتوانێت بەرد کون بکات

کەواتە مەحاڵ نییە چرۆی ئاگر

گوڵی هەتاو

وەرزی جاڕە خەندەی خوێن

سەمای عەشقی ( ملوانکە شینە) شەریف

شەریف گیان

ئاگر ڕقی لە خۆی نییە

تۆ دەکاتە سمبول

شەریف دنیا پێچی مێزەرێک نییە

مێزەرەکان لە گەردنی مێز و کورسییەکانیان ئاڵاوە

ئەوان ( کە لە تەناف ) باکیان هەیە

دەبێت بە میزی ئێوە بخنکێن

نەک تەنگەی هورمز

شەریف، بۆ ئەم تاریکییەی گەردوون داویەتی بە خۆیا

ئێوە بڵێسەتان کرد بە سەوڵ

دەتانزانی تاریکی زمانی نییە

بێدەنگی هاوارەکەیەتی

بۆیە ئاگریشتان دائەپڵۆسی

تا ئاگر لە تاریکی بەردەن

شەریف، بۆ ئەوەی سەوزایی شەپۆل بدات

دەزانم ئێوە بڵێسەتان هان دەدا

بۆ ئەوەی دارستان پێکەنێت

ئیوە تاریکیتاندەکوژاندەوە و

خۆشەوسیتیان لە ئاگردا دەچاند

بۆ ئەوەی دواتر چرۆ بکات و

ڕۆژێک ببێت بە گوڵ

گوڵی ئاگر!


ئه‌م بابه‌ته 966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:31/08/2018