راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە
26/05/2014


ئاسۆی رۆژهەڵات: كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا وێڕای بەخێرهاتنی ئەو هاوڕێیانەی لە ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە پەیوست بوون بەكۆمەڵەی شۆڕشگێڕ روونی كردۆتەوە كە پەیوەست بوونی ئەو هاوڕێیانە بە ڕێزەكانی كۆمەڵە، هیچ دژایەتێكی لەگەڵ پرۆسەی یەكگرتنەوە نییە و سوورن لەسەر درێژە پێدان بە پرۆسەی یەكگرتنەوە.

راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە

بۆ ئاگاداری و رای گشتی!

لەم دواییانە و لە چەند حەوتووی رابردوو ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندی، كادر، ئەندامان و لایەنگرانی ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە دوای هەندێك رەخنە و كێشەی ناوخۆیی لەگەڵ زۆرینەی رێبەری ك.ز.ك و راگەیاندنی فراكسیونێك، سەرئەنجام بە تەواوی لە ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان هاتنە دەرێ‌. زۆرینەی زۆری ئەو هاوڕێیانە لە راگەیاندراوێك كە لە رێكەوتی 23\5\2014 بڵاو بۆتەوە خوازیاری پەیوەست بوون بە ریزەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بوون.

كۆمەڵە بەخێرهاتنی ئەو هاوڕێیانە دەكا و هەر وەك چۆن باوەشی ئاوەڵایە بۆ هاتنی هەموو تێكۆشەرانی كۆمەڵە باوەشی بۆ ئەوانیش كراوەیە و هیواخوازە بە هاتنیان بۆ ریزەكانمان خزمەتی باشتر بە ئامانج و ئارمانەكانی كۆمەڵە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن. لە هەمان كاتدا بە پێویستی دەزانین كە روونی كەینەوە پەیوەست بوونی ئەو هاوڕێیانە بە ڕێزەكانی كۆمەڵە، لە روانگەی ئێمەوە هیچ دژایەتێكی لەگەڵ پرۆسەی یەكگرتنەوە نییە. ئێمە سوورین لە سەر درێژەپێدان بە هەوڵەكانی خۆمان بۆ یەكگرتنەوەو قەرەبوو كردنەوەی كۆی ئەو لێكترازانەی نزیك بە هەشت ساڵ لەوە پێش لە نێوانماندا روویدا.

سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
‏26‏/05‏/2014


 
Diako
من به نوبتى خوم بخيراتنى او هاوريانه اكم هيوا سركوتنى كومه له دكه م 1
  :ناو
    :ئیمه‌یڵ
:بۆچوون
 
 
www.Asoyroj.com Copyright © 2012 All Rights Reserved