ژنان له‌ چالاكی راوێژكاریی مڵك وماڵ بێبه‌ش كران
16/12/2013
حسام عقبایی

سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی راوێژكارانی مڵك و ماڵی پارێزگای تاران رایگه‌یاند: راوێژكار و یاریده‌ریی "ژن" نابێت له‌ ده‌فته‌ری راوێژكاری مڵك و ماڵ وه‌ربگیردرێت 

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: به‌ پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌ نێوخۆییه‌كان، حسام عقبایی به‌ ئاماژه‌ كردن به‌ قه‌ده‌غه‌ بوونی چالاكی هێزی ژنان له‌ ئۆفیسه‌كانی راوێژكاری مڵك و ماڵ وه‌ك راوێژكار و یاریده‌ر رایگه‌یاند: ئۆفیسه‌كانی راوێژكاری مڵك وماڵ ته‌نیا ئه‌توانن مۆنشی یان كارمه‌ندی ژن وه‌ربگرن.

حسام عقبایی له‌ درێژه‌دا وتوویه‌: ژنان ده‌توانن ئیزنی یاسایی بۆ دانانی ئۆفیسی مڵك و ماڵ وه‌ربگرن، به‌ڵام ناتوانن له‌ ئۆفیسه‌كانی مڵك و ماڵ راوێژكار و یاریده‌ری ژنیان بێت به‌ڵام ده‌توانن راوێژكاری پیاویان بێت و ئیزنی یاسایی وه‌ربگرن.

  :ناو
    :ئیمه‌یڵ
:بۆچوون
 
 
www.Asoyroj.com Copyright © 2012 All Rights Reserved