کامکارەکان لە بینای "بورجی میلادی تاران" کۆنسێرتیان بەڕێوەبرد
18/02/2016
ھەشتەمین ڕۆژی بەڕێوە بردنی ٣١ەمین فستیڤالی مۆسیقای فەجر بە کۆنسێرتی "دڵخۆشییەکان"ی کامکارەکان لە بۆرجی میلاد دەستی پێکرد.

ئاسۆی رۆژهەڵات: چوارشەمە ٢٨ی ڕێبەندان و لە ھەشتەمین ڕۆژی بەڕێوە بردنی ٣١ەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی مۆسیقای فەجر گرووپی کامکارەکان بە سەرپەرەشتی ھۆشەنگ کامکار کۆنسرتەکەی خۆیان بە ناوی کۆنسرتی دڵخۆشییەکان پێشکەش کرد.

ئەم کۆنسرتەی کامکارەکان نێوەی بە زمانی کوردی و نیوەکەی دیکەشی گۆرانی فارسی بوون. ھەروەھا بە ھۆی شاد بوونی ئاھەنگە کوردییەکان جۆش و خرۆشێکی زۆر لە ماوەی کۆنسرتەکەدا درووست ببوو. شایانی باسە کە ھەر لەم ڕۆژەدا، گرووپی مۆسیقای "ئەنزۆفاڤاتا" لە ئیستالیا، گرووپی "سیسکۆ" لە مالی و ئانتۆنیۆ رێی لە ئیسپانیا کۆنسرتەکانی خۆیان پێشەکش کرد.
  :ناو
    :ئیمه‌یڵ
:بۆچوون
 
 
www.Asoyroj.com Copyright © 2012 All Rights Reserved